فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، فەریق روکن موهەنەد غالب ئەسەدی، جەختی لەسەر گەیشتنی سیستەمێکی پێشکەوتوو کردەوە لە ساڵی داهاتوو کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئامانجە پێشکەوتووەکانی وەک فڕۆکەکان و هەروەها کارکردنی لە ژێر بارودۆخی شەڕی ئەلکترۆنیدا هەیە.
ئەسەدی راگەیاند: “لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستەمێکی زۆر پێشکەوتووی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی دەگات و توانای فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی بەرز دەکاتەوە کە بتوانین بەهۆیەوە بەشێکی گەورە لە ئەرک و فەرمانەکان جێبەجێ بکەین”.
راشیگەیاند: “سیستەمەکە زۆر پێشکەوتوو دەبێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئامانجەکانی وەک فڕۆکە و چەندین ئامانجی جۆراوجۆری ئاسمانی دەبێت، هەروەها توانای کارکردنی لە ژێر بارودۆخی شەڕێکی ئەلکترۆنیی پێشکەوتوودا هەیە.”

