ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/10/2025، هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆمپانیای جێبه‌جێكار “به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستکردنی شەقامێکی ٦٠مه‌تری بۆ بەستنەوەی شەقامی ١٢٠مه‌تری و شەقامی ١٥٠مه‌تری لە نێوان گوندی ئارام1 و شاری ئاتکۆنز”مان دانا .
ئه‌م دووسایده هه‌ردوو شاڕێی 120مه‌تری به شه‌قامی 150مه‌تری ده‌به‌ستێته‌وه و به گوژمه‌ی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌خشش و داهێنان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك، وه‌كوو ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌رده‌وامه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سرور بارزانی، هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ت و ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه هاووڵاتی چه‌قی خزمه‌تگوزاری و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه ئابوورییه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێن، به‌ڵام پڕۆژه‌كان نه‌وه‌ستاون و ناوه‌ستن، ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردن و پێشخست و دانانی ژێرخانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.






