zagros news agency

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاپرسییەکە لەسەر سەروەریی وڵاتەکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی

 

ماڵپەڕی (میدڵ ئیست مۆنیتەر)ی ئەمریکی هۆشداریی داوە لەوەی، عێراق لەبەردەم “هەڵبژاردنی کارەساتباردا”یە لەنێوان سەروەریی وڵاتەکە، یان لابردنی حەشدی شەعبی، بۆیە وەك هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ عێراقییەکان تەنیا کێبڕکێیەکی حزبی نییە، بەڵکوو ڕاپرسییەکە لەسەر سەروەریی وڵاتەکە.

 

ماڵپەڕی (میدڵ ئیست مۆنیتەر)ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە: “لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕێكەوتی هەڵبژاردنەکان لە ١١ی تشرینی دووەمی داهاتوو، عێراق لە خولگەیەکدایە کە زۆر له دەنگدان فراوانترە. دوو پرسیاری بنەڕەتی لەپشت ئەم خولگەیەدا شاراوەن: ئایا بەغدا دەتوانێت سەروەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر دەزگا ئەمنییەکەی بەدەست بهێنێت بە لابردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پشتبەستنی بە تاران؟ دووەمیان دەتوانێت چوارچێوە سیاسییەکەی ئێستا بشکێنێت و خۆی لە دەستی ئەو دەستەبژێرە سیاسییە گەندەڵە ڕزگار بکات کە ئێستا کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کردووە؟”

 

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە هەروەها پێیوایە، وەڵامی ئەم دوو پرسیارە، ئایندەی عێراق و نەزمی بەرفراوانتری ناوچەکە پێناسە دەکەنەوە. هەروەها ڕوونیشی کردووەتەوە کە ڕێڕەوی عێراق کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ڕاپۆرتەکە، هەروەها باسی لەوەش کردووە: “پەیوەندییەکانی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی کەنداو، بەتایبەتی لەگەڵ سعوودیە و ئیمارات و قەتەڕ پتەوترە، چونکە ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن جێگرەوەی هەژموونی ئێران پێشکەش بکەن. هەروەها ئاماژەی بە بەشداربوونی ئابووری و دیپلۆماتیی تورکیا کردووە کە ڕوونترە وەک نیشانەیەک لەسەر ئامانجەکانی ئەنقەرە.”

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، بیرۆکەی (هیلالی شیعی) کە بۆ یەکەمین جار لەلایەن شا حوسێن، شای پێشووی ئوردنەوە بەکار هاتووە و هۆشداریی لە هەژموونی ناوچەیی ئێران داوە، ئێستا عێراق ڕووبەڕووی جددیترین تاقیکردنەوە بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ یەکەمین چیپسێتی ٢ نانۆمەتری نمایش کرد

یاسین

سبەی دهۆک دەچێتە کەربەلا

یاسین

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌ ئیتالیا

سەڵاح