وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رای دەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تشرینی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕێگەی لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت.
روون كراوەتەوە، دابەشكردنی نەوت بۆ زستانی ئەمساڵ (2025 -2026) بۆ هەر خێزانێك بە بڕی 200 لیترە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەمڕۆ وەك هەنگاوی یەكەم، دابەشكردنی (نەوتی سپی) لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان و زاخۆ دەست پێ دەكات .

