zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی لاوازی نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕوو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، هاوکات ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێم هەیە.

سەبارەت بە سبەی پێنجشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت؛ سەرەتا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست پێدەکات بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند و هەندێک جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، پاشان شەپۆلەکە دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هەردوو ڕۆژ (بە پلەی سیلیزی):

شار / ناوچە ئەمڕۆ چوارشەممە (14-10) سبەی پێنجشەممە (15-10)
هەولێر 30 31
سلێمانی 28 29
دهۆک 28 27
هەڵەبجە 30 31
گەرمیان 37 38
چەمچەماڵ 31 32
زاخۆ 27 26
ئاکرێ 27 26
پیرمام 25 26
حاجی ئۆمەران 17 17

هەواڵی پەیوەندیدار

مارك ساڤایا: عێراق لەبەردەم دوو ڕێگەدایە، سەروەریی یاسا یانیش هەڵوەشانەوە

سەڵاح

پارەی ئێران لە دابەزینێکی بێوێنەدایە دۆلار گەیشتە ١٣٦ هەزار تمەن

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح