ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكهیه:
بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی دهۆک
بە بۆنەی (۳۳) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان دا بن.
ڕادیۆی دهۆک لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لەو دەڤەرە ڕەنگینەدا و، لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی بێوچان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان.
هەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥

