بەربژێری ژمارە ٢٩ لە لیستی ٢٧٥ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، دهڵێت: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەم بودجە كەمەی هەیەتی، ئەم هەموو خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكات و بووەتە خاوەن كارەبای ٢٤ كاژمێری و پرۆژەی ئاو و سەدان بەنداو و دروستكردنی سەدان شەقام و گرنگیدان بەم هەموو بوارەی ژیان، لەكاتێكدا عێراق بەو بودجە زەبەلاحەی هەیەتی، هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی نییە جێی باسكردن بێت”.
مینا سامی بەربژێری ژمارە ٢٩ لە لیستی ٢٧٥ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، بە زاگرۆسی ڕاگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەم بودجە كەمەی هەیەتی، ئەم هەموو خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكات و بووەتە خاوەن كارەبای ٢٤ كاژمێری و پرۆژەی ئاو و سەدان بەنداو و دروستكردنی سەدان شەقام و گرنگیدان بەم هەموو بوارەی ژیان، لەكاتێكدا عێراق بەو بودجە زەبەلاحەی هەیەتی، هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی نییە جێی باسكردن بێت، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە پارتی هەمیشە لە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆی دایە و بۆ ئایندەی هەموو چین و توێژەكان تێدەكۆشێت، چونكە ئایندەی نەوەكانی لا گرنگە و لەپێناو مافەكانیان تێدەكۆشێت.
دهشڵێت: “ارتی باشترین حزبی سیاسییە بۆ هەرێمی كورستان و عێراق و گشت ناوچەكە، ئەم هەموو دەستكەوتەی كە بەرهەم هاتووە بە ئاسانی بە دەست نەهاتووە، شەونخوونی و هەوڵ و قوربانیی زۆری بۆ دراوە و ئەمڕۆش لاوەكانمان بەرگری لە مافە ڕەواكانی خۆیان بكەن و ئایندەیەكی گەشیان هەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش پارتی هەڵدەبژێرن و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەدەن.”
ئهوهشی خستهروو:”پارتی دیموكراتی كوردستان وەكوو هێزێك لە ناخی كۆمەڵگادایە و كار بۆ خزمەتكردنی ئەم كۆمەڵگایە دەكات، هیچ كاتێك سازشی لەسەر مافەكان نەكردووە و دەستبەرداری دۆزی ڕەوای كورد نەبووە، هەمیشە كاری لەسەر ئەوە كردووە كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزێت. هەموو هاووڵاتییان شاهێدی ئەوە دەدەن كە هێزە سیاسییەكانی دیكە لە عێراق نەیانتوانیوە بەرگری بكەن لە خاكی عێراق و كوردستان، پارێزگاری و داكۆكیی بكەن لە دەستووری عێراق و پێگە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم هەرێمە بە خوێنی شەهیدان هاتووەتە ئاراوە، پارتی شەڕ بۆ مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان دەكات و بەرگری لە مافە یاسایی و دەستوورییەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات.“

