zagros news agency

کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ى كاندیده‌ سزادراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ى 10ى 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە سزای دارایی 400 کاندیدیان داوە.

جومانه غەلای، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: “ئەو سزایانە کە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیارانى له‌سه‌ر دراوه‌، تا ڕێکەوتی 2025/10/14 بووه‌”، گوتیشی: “ژمارەی گشتی سزاكان گەیشتووەتە 400 سزا”.

هەروەها وگتیشی: “291 سزا بەسەر پیاواندا سەپێندراوە، لەکاتێکدا ژمارەی سزاکان بۆ ئافره‌تان گەیشتووەتە 49 سزا”.

باسی لەوەشکرد، “ژمارەی سزاکان پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن 60 سزا بووە”.

ئەم سزایانە لە چوارچێوەی ڕێکارە چاودێرییەکان دێت کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەیگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیمس کامیرۆن رەخنە لە فیلمی ئۆپنهایمەر دەگرێت

ART

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

یاسین

سەرۆکی جوداخوازانی باشووری یەمەن ‘بە یارمەتیی ئیمارات لەو وڵاتە هەڵات’

سەڵاح