بەربژێری ژماره ٢ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی كاره‌كانی حكوومه‌ته‌وه، سه‌ربه‌رزانه له‌ناو خه‌ڵكدا پێشوازییمان لێده‌كرێت و ده‌ستخۆشیمان لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان كە سەرکردایەتیی حکوومەتی لە سەردەمێکی پڕ گۆڕانکاریدا كرد لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان، ناوی مەسرور بارزانی وەک یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی سیاسەت و بەڕێوەبردنی حکوومەت دەدرەوشێتەوە.
ئاریان عه‌بدولره‌حمان ئیسماعیل، بەربژێری ژماره ٢ی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “له به‌غداوه شه‌ڕی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.“ دەشڵێ: ”ئێمە وەك بەربژێرانی پارتی له‌سه‌ر په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڕۆین، له ماوه‌ی رابردوودا زۆترین پۆسته‌ری من له پارێزگای سلێمانی دڕێنراون، به‌ڵام خۆمان نه‌هێناوه‌ته ئاستی ئه‌وانه‌ی واده‌كه‌ن، واته ئێمه هه‌م ده‌بێت پارێزگاری له پارتی و هه‌میش له ناپارتییه‌كان بكه‌ین، بۆیه سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەک بەستراوەتەوە بە توانای ڕێبەرانی لە دیاریکردنی ئاراستەیەکی ڕوون و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.”
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”به‌هۆی كاره‌كانی حكوومه‌ته‌وه، سه‌ربه‌رزانه له‌ناو خه‌ڵكدا پێشوازییمان لێده‌كرێت و ده‌ستخۆشیمان لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان كە سەرکردایەتیی حکوومەتی لە سەردەمێکی پڕ گۆڕانکاریدا كرد لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان، ناوی مەسرور بارزانی وەک یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی سیاسەت و بەڕێوەبردنی حکوومەت دەدرەوشێتەوە. وەک سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەر شانە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی هەرێمی كوردستان و بەرەوپێشبردنی ئاستی ژیانی هاووڵاتییان، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر هاووڵاتییان و ده‌نگدان به لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان.“
بەربژێری ژماره ٢ی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته روو: ”پارتی و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومەت بوونه‌ته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك، کاک مەسرور بارزانی لە سەردەمێکی ئاڵۆزدا بەرپرسیارێتیی حوکمڕانیی لەئەستۆ گرتووە، وەك کێشەکانی دارایی و قەیرانی مووچە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆڕۆنا و شەڕ دژی تیرۆر و پاراستنی سنوورەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و قەیرانی پەنابەران و ئاوارەکان، بەڵام ئەو هەوڵی بەردەوامی دا بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی دیپلۆماسی و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و چارەسەریی گرفته‌كانی كاره‌با و ئاو و پرسی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان“.
لەكۆتاییدا گوتی: “له‌پێناو مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هەرێمی كوردستان به به‌هێزی و خۆڕاگری، ده‌نگ بده‌ن بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان.“

