zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی: دیارکردنی نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری عێراق ئاساییه

 

چوارچێوەی ھەماھەنگی، رایگەیاند کە “دیارکردنی نوێنەرێکی تایبەت لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ عێراق، “شتێکی ئاساییە” بۆ بەدواداچوون بۆ چەندین دۆسیەی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕێی ھەڵوێستی حکومەتی عێراق دەکەن لەسەر بابەتەکە بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان.”

عومران کەرکووشی، ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی، بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “سەبارەت بە دیارکردنی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، ئێمە چاوەڕێی ھەڵوێست و رای حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە دەکەین لەم بارەیەوە، ئەم دیاریکردنەی سەرۆکی ئەمریکا، دەربڕی بایەخدانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە پەیوەندییەکان و باشترکردنیان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق.”

زیاتر گوتی: “ئێستا چاوەڕێی ھەڵوێستی فەرمی حکومەتی عێراقین، دواتر قەوارە سیاسییە عێراقییەکان رای خۆیان دەبێت، و پێمان وانییە ئەم ھەنگاوە دەستوەربداتە کاروباری ناوخۆی عێراق یان سەپاندنی سەرپەرشتییەکی تایبەتی ئەمریکی بێت بەسەر عێراقدا، بەڵکو دێتە چوارچێوەی ھەماھەنگی نێوان ھەردوو وڵات بۆ دۆسیە گرنگەکان، بۆیە نوێنەرێکی تایبەت دەبێت بۆ بەدواداچوونیان نەک تەنها لە رێگەی دیپلۆماسییەتی ئاساییەوە، بەڵکو نوێنەرێک دەبێت بەپێی دەسەڵاتی تایبەت و ئەمەش شتێکی ئاساییە و ھیچ کێشەیەکی تێدا نییە.”

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دیاریکردنی مارک سافایا، کە عێراقییەکی کلدانییە، وەک نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ عێراق ڕاگەیاند، کە سێیەم نوێنەری ئەمریکایە بۆ عێراق لەدوای پۆڵ بریمەر لە ساڵی 2003، و دوای برێت مەکگۆرک لە قۆناغی شەڕی دژی داعش لە ساڵی 2014.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

یاسین

ناوی سەرجەم فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو بوو

سەڵاح

گۆڤاری فۆربێس: ڕۆڵی هه‌ولێر وه‌ک ناوه‌ندی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌ داعش

سەڵاح