zagros news agency

تابلۆیەکی دەگمەنی پیکاسۆ بە 100 یۆرۆ بەدەستبێنە

لە دەسپێشەخەرییەکی خێرخوازی ناوازەدا لە فەرەنسا، هەوادارانی هونەر دەتوانن بە تیکتێکی 100 یۆرۆیی ببنە خاوەنی تابلۆیەکی ڕەسەنی پابلۆ پیکاسۆ.

 

تابلۆکە ناوی “سەری ژنێک”یە و مێژووەکەی بۆ ساڵی 1941 دەگەڕێتەوە، نرخەکەی بە 1 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.

 

ئەم تیروپشکە ئامانجی کۆکردنەوەی 12 ملیۆن یۆرۆیە، داهاتەکەشی بۆ توێژینەوەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر لە پاریس تەرخان دەکرێت.

 

رێکخەرانی پڕۆژەکە ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم هەنگاوە هونەر لە دەستی دەوڵەمەندەکان دەردەهێنێت و دەیداتە دەستی خەڵکی ئاسایی.

 

تا ئێستا 120 هەزار تیکت بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کراوە، بڕیارە تیروپشکەکە لە ژێر چاودێری خانەی “کریستیز” ئەنجام بدرێت.

 

ئەمە سێیەمین جارە ئەم جۆرە تیروپشکە ئەنجام دەدرێت، پێشتر زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژە مرۆییەکان لە لوبنان و ئەفریقا کۆکراوەتەوە.

 

پسپۆڕانی هونەری جەختیان کردەوە، پیکاسۆ خۆی بەردەوام لایەنگری ئەوە بووە، کارە هونەرییەکان بۆ هەمووان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەربارەی ھەوالی ناڕاستی چەند پەیجێکی ساختەی فیسبووک

سەڵاح

تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت

یاسین

مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمەریکی، جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە

یاسین