zagros news agency

سانای تاکایچی بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە ژاپۆن

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی تشرینی یەکەم، سانای تاکایچی، سیاسەتمەداری ٦٤ ساڵە و وەزیری پێشووی ژاپۆن، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، بەمەش بۆ یەکەمجار لە مێژووی ژاپۆندا ژنێک سەرۆکایەتیی حکوومەت دەکات و ڕووداوێکی مێژوویی تۆمار کرا.
ژاپۆن شایەتی ڕووداوێکی مێژووییە. سانای تاکایچی، سیاسەتمەداری ٦٤ ساڵە و وەزیری پێشووی ئەو وڵاتە، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ هەڵبژێردرا تا بۆ یەکەمجار ژنێک لە سەرۆکایەتیی حکوومەتی ئەو وڵاتەدا بێت.
ئەو جێگەی شیگێرۆ ئیشیبای گرتەوە، سەرۆکوەزیرانی میانڕەو کە دوای شکستەکانی هەڵبژاردن دەستی لەکار کێشایەوە. تاکایچی بە پشت بەستن بە پشتگیریی پارتی پارێزگار و نیۆلیبراڵی “ئیشین” گەیشتە دەسەڵات، بەڵام هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار زۆرینەی پەرلەمانی لە دەستدا نییە و حکوومەتەکەی حکوومەتێکی کەمینە دەبێت.
تاکایچی یەکێکە لە کەسایەتییە ڕاستڕەوەکانی ژاپۆن و هەڵوێستی توندی لە بواری ئاسایشدا هەیە. هەڵبژاردنی ئەو دەتوانێت دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت لە سیاسەتی ژاپۆندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنی مۆندیال.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

‌وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كار بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كه‌ین

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

سەڵاح