هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ دەرگاکانی بە ڕووی وەبەرهێنەران و گەشتیاراندا دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی وەک پێگهیهكی نوێی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەلمێنێت، کە سامانە سروشتییە زەبەلاحەکانی و پلانی حکوومیی خوازراو بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات بەدوور لە پشتبەستن بە نەوت و گاز، کۆ دەکاتەوە.
كهناڵى (سكای نیوز عهرهبى) له ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردووهتهوه، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، هەرێمی كوردستان سەرکەوتوو بووە لە ڕاکێشانی وەبەرهێنان بە بڕی 20 ملیار دۆلار لە ڕێگەی 412 پڕۆژەی نوێوە، لە کاتێکدا حکوومەت هەوڵ دەدات تا ساڵی 2030 نزیکەی 20 ملیۆن گەشتیار ڕابکێشێت، لە چوارچێوەی نەخشەڕێگەیەکی تەواودا کە 1500 ههلى وەبەرهێنان لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا 62 ههل تەنها لە کەرتی گەشتوگوزاردا.

