zagros news agency

دوای هێرشی دەوحە تورکیا چالاکیی ئاسمانییەکانی لەنزیک عێراق و سووریا چڕکردۆتەوه

 

پێگەی میدل ئیستی بەریتانی ئاشکرای کرد، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر، چالاکی چڕ و پڕی ئاسمانیی تورکیا لە نزیک سنوورەکانی سووریا و عێراق بەدی کراوە.

میدل ئیست بڵاویکردەوە، فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا رۆژی سێشەممە لە دوو بنکەی ئاسمانی لە دیاربەکر و مەلاتیا فڕین، ئەوەش دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان کردە ئامانج.

میدل ئیست لە زاری شایەتحاڵان له دیاربەکر بڵاویکردۆتەوە، پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە نزیک یەکێک لە بنکە سەرەکییە ئاسمانییەکانی تورکیا چەند فڕۆکەیەکیان لە ئاسماندا بینیوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ میدل ئیست پشتڕاستیان کردۆتەوە کە هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ماوەی شەوێکدا فڕۆکەی دیکەی رەوانە کردووە و سووڕانەوەی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی تورکیادا چڕتر بۆتەوە.

سەرچاوەیەک گوتی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئامادەباشی رانەگەیەندراوە، بەڵام فڕینی رۆژانه لە ناوچەکانی نزیک لە ئاسمانی سووریا و عێراق چڕکراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسونگ چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ Galaxy Zfold8 زیاد دەکرێت

یاسین

ئەمشەو چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە و گۆڕانکاریەکانی بزانە

یاسین

دیاله‌… له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا دوو تیرۆریستی داعش کوژران

سەڵاح