بەربژێری ژمارە ٢٠ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە پارتی تاكە بەرگریكاری كوردستانە و هەر شوێنێك ئەو حزبەی لێ بێت، ئاڵای كوردستانیش لەوێیە.
سه‌میر غه‌ریب مسته‌فا، بەربژێری ژماره ٢٠ی لیستی ٢٧٥ی پارتی له بازنه‌ی سلێمانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌رنامه‌ی ئێمه وه‌ك بەربژێران بریتییه له به‌رنامه‌ی پارتی و پارتی‌یش له هه‌ر شوێنێك بێت ئاڵای كوردستان بە شەکاوەیی و شانازییەوە له‌وێیه و گەرەنتیكاری پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستانه، شەڕی جێبه‌جێكردنی مافی گه‌لی كوردستان ده‌كات، تا پارتی هه‌بێت كوردستان ئارام و سه‌رفرازه، بگرە پارتی به‌هێز بێت، كوردستان به‌هێزه.“
ڕوونیشی كردەوە كە بەربژێرانی پارتی به متمانه‌وه ده‌چنه ناو خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه پارتی خزمه‌تی زۆری ئه‌م شاره‌ی كردووه، باشترین خزمه‌تی پارتی بۆ ئه‌م سنووره بووه، له‌م ماوه‌یه سایلۆی هه‌ڵه‌بجه دروست كراوه كە 40 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی جووتیاران وه‌رده‌گرێت و رێگای ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ قلیجه كاری تێدا ده‌كرێ، پردی توه‌قووت و ته‌نگی سه‌ید محه‌مه‌د خه‌ڵكی ئه‌و سنووره سوودیان لێوه‌رده‌گرن، لەگەڵ دامه‌زراندنی سه‌دان كه‌س.
جەختی لەوەش كردەوە: ”پارتی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتووه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه. جیا له‌وه‌ش، به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی پرۆژه‌ی رووناكی گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه تەواوی هه‌ڵه‌بجه. بۆیە خەڵكی هەڵەبجەش دەنگیان بۆ پارتییە.“
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌به‌غدا ده‌بێت به‌رگری له‌شاره‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن تا ده‌ستی ئاوه‌دانیان بگاتێ.

