zagros news agency

مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى بەربژێرى ژماره‌ ١٠: پارتی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی سلێمانی بكات و چاوه‌رانی هیمه‌تی خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی

 

مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى، بەربژێرى ژماره‌ ١٠ له‌سه‌ر لیستى ٢٧٥ى پارتى دیموكراتى كوردستان لە بازنه‌ى سلێمانى، رای دەگەیەنێت كە هاووڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەو خزمەتەیان دەوێ كە پارتی دەیكات، بۆیە لەم هەڵبژاردنە دەنگی پێ دەدەن.

مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “داواكاریمان له‌ جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری بازنه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و پێنجوێن و شاره‌زوور و سیوه‌یل و شارباژێڕ و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌داغ و شوێنه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ به‌غدا پێگه‌ی به‌هێز ببێت و په‌رله‌مان بكرێته‌ سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانیان، ڕێگه‌ بگیرێت له‌ دواخستنی مووچه‌ و سووكایه‌تیكردن به‌ ژیان و قووتی مووچه‌خۆران، هەروەها سنووری سلێمانییش وه‌كوو هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌ت بكرێت و ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی ٢٧٥ی پارتی، لیستی ئاوه‌دانی و هێز و ئیراده‌ی كورد و سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی، بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان له‌ جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا».

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: «گرنگیی به‌ سێكته‌ری مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین به‌گشتی، به‌تایبه‌تی مووچه‌ی خانه‌نشینان و هێزه‌كانی ناوخۆ و زیندانییانی سیاسی و میراتگری شه‌هیدان، گرنگییش به‌ مووچه‌ و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گرنگیی به‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ش ده‌ده‌ین، بێگومان جیاوازیی له‌ مووچه‌ و ئیمتیازاتی شه‌هیدان و زیاندانییانی سیاسی له‌نێوان كوردستان و به‌غدا هەیە، ئێمه‌ به‌ڵێن ئه‌ده‌ین كه‌ به‌ گرنگییه‌كی زۆره‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییەیه‌ بكه‌ین، تا ڕێك و هاوسه‌نگی ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراقدا و پشتیوان بە خوا دادپه‌روه‌ریی به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێکارەکانی قەدەغەی هاوردەی تەماتە توندتر دەکات

یاسین

نرخی گۆشتی سوور لە ئێران یەک ملیۆن تمەنی تێپەڕاند

یاسین

ڕاگەیێندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە

سەڵاح