هەواڵی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەسەر پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕەت دەکەینەوە، ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە یەکێک لە دەستکەوت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یاریکردنکردنە بە هەست و سۆزی هاووڵاتیان.
وەزارەتی کارەبا بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە دادگا سکاڵا دژی ئەو کەناڵانە تۆمار بکات کە هەواڵی ناڕاست و دوور لە بنەماکانی ڕاگەیاندن بڵاو دەکەنەوە.

