zagros news agency

پاڵەوانە کوردەکە لە مالیزیاش سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

 

هەکار گەردی، پاڵەوانی ناسراوی کوردی هونەرە جەنگییەکان، دوای بردنەوەی لە تایلەند، بۆ جارێکی دیکە ئاڵای کوردستانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرز کردەوە و سەرکەوتنێکی گرنگی دیکەی بەدەست هێنا.

گەردی لە پاڵەوانێتیی “World Kickboxing Network Malaysia National Championships” کە لە شاری جۆهۆر باهرووی وڵاتی مالیزیا بەڕێوە چوو، توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت. پاڵەوانە کوردەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتاییدا، لە ڕاوندی دووەمدا بە لێدانێکی یەکلاییکەرەوە (Knockout) سەرکەوتنی بەسەر ڕکابەرەکەیدا مسۆگەر کرد و ناسناوەکەی بردەوە.

ئەمە یەکەمجارە یاریزانێکی کورد لەو شارەی مالیزیا بە ئاڵای كوردستان و بەناوی كوردستانەوە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی لەو شێوەیەدا بکات، ئەمەش سەرکەوتنەکەی هەکار گەردی دەکاتە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ وەرزشی کوردستان.

جێی باسە، هەکار گەردی لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە دەستی بە وەرزشی هونەری جەنگی کردووە و سەرەتا بەشداریی لە یارییەکانی تایکواندۆ، کیک بۆکسینگ، موای تای، MMA، کۆنگ فۆ، بۆکسینگ، کاراتێ و کیۆکۆشین کردووە. ئێستا بە ئاڵای کوردستان و وێنەی مستەفا بارزانیی نەمر لەسەر جلوبەرگە وەرزشییەکانییەوە، بەشداریی لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

حکومەتی عێراق: هیچ باجێکی نوێمان نەسەپاندووە

سەڵاح

مەلا مستەفا بارزانی چاڵنجی هاندەرانی زاخۆی قبوڵکرد و دەنگیدا بە یانەکە

یاسین