zagros news agency

دەستبەسەرداگرتنی ١١ ملیۆن حەبی کاپتاگۆن لە حومس

 

وەزارەتی نێوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای حومس دەستی بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرتووە، کە ١١ ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی لەخۆ گرتبوو و بە قاچاخ لە لوبنانەوە هێنرابووە سووریا.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێوخۆی سووریا، ئەو بارە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە لوبنانەوە بە قاچاخ دەربازی سووریا کرابوو و لە حومس دەستی بەسەردا گیرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ١٦ی ئەم مانگەدا، وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری دیمەشق، تۆڕێکی تایبەت بە فرۆشتن و بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردبوو. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، دەستیان بەسەر ١٨٥ هەزار و ٨٨٢ حەبی کاپتاگۆندا گرتبوو کە هەوڵ دەدرا لە شار و شارۆچکەکانی سووریادا بڵاوبکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی حاجیانی کورد لە سعودیە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت

یاسین