zagros news agency

لە ئێران پێنج بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ڕوویان دا

 

نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ، پێنج بوومەلەرزە یەک لەدوای یەک، باشووری ئێرانی هەژاند، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانیه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندراوه‌.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی 5/4/2024، پێنج بوومەلەرزە لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران بە گوڕه‌كانی 4.9 و 4.4 ،4.1، 4.5، 3.1 یەک لە دوای یەک ڕوویان دا.

ناوەندی بەرگریی شارستانیی خوزستان ڕایگەیاندووە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی و دارایی ئەم دوو بوومەلەرزەیه‌ لەبەردەستدا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتووچۆی هەولێرەوە گرێبەستی ئەلیکترۆنی ڕێکدەخاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە

سەڵاح

کارەبای سێ پارێزگای باشووری عێراق پچڕا

سەڵاح