zagros news agency

ئازاد جندیانی: ئه‌وانه‌ی له‌پارتی جیابونه‌وه‌ نه‌یان توانی به‌هاش و هوش ڕێبه‌رایه‌تی كورد بكه‌ن و گه‌رانه‌وه‌ ناو پارتی

 

سیاسه‌تمه‌داری دێرینی كورد باس له‌ مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات پارتی حزبی خاوه‌ن قه‌زیه‌ و پره‌نسیبی خۆیه‌تی بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی لێی جیابونه‌وه‌ په‌شیمان بونه‌وه‌.

ئازاد جندیانی، له‌ سیمینارێكدا گوتی: “ئه‌و گروپانه‌ی له‌ پارتی جیابونه‌وه‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و گروپانه‌ دواجار شكستیان هێنا نه‌یان توانی له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و نه‌یان توانی ئه‌و هاش و هوشه‌یان بگه‌یه‌ننه‌جێ كه‌ ئه‌وان بتوانن ڕێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی بكه‌ن”.

گوتیشی: “ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزه‌وه‌ نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ باوه‌ر بوونه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ به‌ڕێبه‌رایه‌تی كورد مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌وه‌ هه‌بوو، دواتریش له‌ناو پارتی خه‌لكێكی دیكه‌ هه‌بوو ده‌رچوون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دواجار ئه‌مانه‌ هه‌موویان گه‌رانه‌وه‌ ناو پارتی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێك بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌چێت

یاسین

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین دوای هه‌ڵبژاردن به‌ زووترین كات كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت

سەڵاح

پەیامی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ قوتابیان و لاوانی کوردستان

دڵشاد