لە وڵاتی تورکیاوە ئەمڕۆ جیهانی تۆپی پێ کەوتە لەرزینێکی گەورە و دۆسیەیەکی گرەو کردن و قوماربازی بە ئەنجام یاریەکان ئاشکرا دەبێت،کە 149 ناوبژیوانی خولی تورکی تێوەگلاون و ئەمڕۆ بۆتە باس و دێڕی سەر پەڕەی ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان وەکو ئابڕوو چوونێکی گەورەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا سەیر دەکرێت.
ئەوەی کێشەکەی یەکجار گەورە کردوە ئەو نابژیوانانەی گرەویان لەسەر یاریەکان کردوە یاری گەورەیان پێدراوە و ناوبژیوانی خولی تورکی بوونە
ژمارەی ناوبژیوانەکان 149 ناوبژیوان بوونە و ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا ڕایگەیان سەرجەم ناوبژیوانەکان سزا دەدرێن و ڕەنگە بەشێکیان سزای هەتاهەتایی سڕ کردن بیانگرێتەوە.
ئەم کارەساتە وەکو بۆمبێک تەقیەوە چونکە ناوبژیوانان دەتوانن هەموو بڕیارێک بدەن لەکاتی یاریەکان و تەنانەت کاریگەری بڕیارەکانیان پاڵەوان و شکست خواردوش یەکلایی دەکاتە،کە ئەم بابەتە وەکو ئابڕوو چوونێکی تازەی جیهانی تۆپی پێ ترازێنراوە.
“سەرکار ڕێبوار”

