یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەشی یانەی ریاڵ کردووە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ پێکردنی کۆبی ماینۆ بە ئیندریک.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەیان رەتکردووەتەوە و بە یانە ئینگلیزیەکەیان راگەیاندوە تەنها بەخواستنی شەش مانگ ئامادەن دەستبەرداری هێرشبەرە بەرازیلیەکەیان ببن.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکان بە کارگێڕی یانەیەک وتوە بە هەر نرخێک بێت ئیندریک بگوازنەوە پێکهاتەکەی لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
روونیشیکردوەتەوە، هۆکاری گرنگی پێدانی مان یونایتد بە گواستنەوەی ئیندریک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بیکەنە یەدەگی بینیامین شیشکۆ بەهۆی ئەوەی ئەگەری زۆرە لە مێرکاتۆی زستانەدا زێرکزی لە ریزەکانی یانەکەیان بڕوات بە هۆی کەم بەشداری پێکردنی لە یارییەکاندا.

