zagros news agency

لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا ٤٥ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی سووریا کوژراون

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئەسەدەوە تا ئێستا، ٣١٧ کەس لە سەرتاسەری سووریا کوژراون، کە ٤٨یان ئافرەت و ٢٣یان منداڵن.
هاوکات، میدیایەکی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە، ڕووداوەکانی کوشتن لە سووریا ڕوویان لە زیادبوون کردووە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی نوێی کاتی. بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە ٤٥ کەس لەو ناوچانەدا کوژراون.
ئەو میدیایە ئاماژەی بەوەش کردووە، قوربانییەکان لە چەندین ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست داوە و لەنێویاندا ٥ منداڵ و ٤ ئافرەت هەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ پڕۆژە یاسای بودجەی کاتی واژۆ کرد و کۆتایی بە درێژترین پەکخستنی حکوومەت هێنا

سەڵاح

دهۆك.. چه‌ند شه‌قامێكی 60 مه‌تری و 30 مه‌تری دروست ده‌كرێن

سەڵاح

وادەی نمایشکردنی “Spider-Man: Brand New Day” دیاریی دەکرێت

ART