zagros news agency

كاروان كه‌لاری بۆ زاگرۆس: مه‌سروور بارزانی سه‌لماندی خه‌م خۆری سلێمانی و یانه‌ی نه‌ورۆزه‌

 

رۆژنامه‌نووسێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هاوكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌رخه‌ری خه‌مخۆری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ بۆ شاری سلێمانی و یانه‌ی نه‌ورۆز و نه‌ما ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ به‌هۆی جنێودان و هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتی له‌ سلێمانی ده‌نگ كۆبكه‌یته‌وه‌.

كاروان كه‌لاری، رۆژنامه‌نووس بۆ زاگرۆس، گوتی: “سه‌رۆك وه‌زیران 450 ملیۆن دیناری هاوكاری یانه‌ی نه‌ورز كردووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بووه‌ و پشتیوانی زۆری لێكراوه‌ له‌هه‌مان كاتدا خه‌مخۆری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شاری سلێمانی و یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌رده‌خات.

راشی گه‌یاند: ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ به‌سه‌ر چوو به‌جنێودان و هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتی له‌ سلێمانی ده‌نگ كۆبكه‌یته‌وه‌ خه‌ڵك تێگه‌یشتووه‌ له‌ په‌یامی پارتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى كرد

یاسین

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان

دڵشاد