ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی 11ی 2025، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه ئیبراهیم نامس وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌كرێت.
ئاشكرا كراوه كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند به دۆسیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، بڕیاریدا كه تۆمه‌تبار ئیبراهیم نامس وه‌زیری په‌روه‌رده دادگایی بكرێ و كاتیش بۆ دادگایكردنه‌كه‌ی له دادگای تاوانه‌كان دیاری كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه وه‌زیری په‌روه‌رده به‌پێی ماده‌ی 340 له یاسای سزادانی عێراقی كه تایبه‌ته به زیانگه‌یاندن به ماڵی ده‌وڵه‌ت دادگایی ده‌كرێ كه تۆمه‌تباره به هه‌دردانی 21 ملیار دینار له یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زارته‌كه‌ی.

