لەگەڵ نزیک بوونەوەی یاری نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنزلیگ قسە و باسەکان زیاتر دەبن و ئەمڕۆش لەکاتی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بۆ ڤێرجڵ ڤان دایکی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ پەیامێکی ئاڕاستەی ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵدی یاریزانی پێشووی لیڤەرپوڵ و ئێستای ڕیاڵ مەدرید کرد.
ڤان دایک دەربارەی پەیوەندی خۆی و ئاڕنۆڵد وتی؛ئێمە ئێستا هەردووکمان لەتیپێکی جیاوازین،ئەو لەمەدرید خەریکی ژیانی خۆیەتی و منیش لێرە خەریک ژیانی خۆمم،ئەو کاتێک لەتیپەکەمان بوو گرنگی تایبەتی هەبوو،بەڵام ئێستا ئەو لەتیپێکی دیکەیە و ڕکابەری ئێمەیە بۆ ڕۆژی سێ شەممە.
دەربارەی هۆتاف قسەی هاندەران لە ئانفێڵد دژی ئاڕنۆڵد ڤان دایک وتی؛ من نامەوێ هیچ بابەتێکی دوژمنداری و ڕق لەیاریگا هەبێت،بەڵام نازانم چۆن دەبێت وە هیچ لێدوانێکیشـم نییە لەوبارەیەوە،ئەو خاوەنی ڕابردوویەکی جوانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەڵام ئەمە ڕکابەریە ئێستا.
“سەرکار ڕێبوار”

