داڤید بێکهامی ئەفسانەی تۆپی پێ ئینگلتەرا و بەریتانیا لەلایەن شا چارلس شای بەریتانیا خەڵاتێکی مێژوویی و گەورەی پێبەخشرا،کە ئەویش خەڵاتی سوارچاک بوو
ئەم خەڵاتە لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی ئەفسانەکە کردوێتی بۆ شانشینی بەریتانیا و ئەو هاوکاریە مرۆییانەی لەجیهاندا کردوێتی دراوە بە بێکهام ئیدی لێرە بەدوا وەکو ناوێکی دیارتر لە بەریتانیا و جیهان سەیر دەکرێت.
بێکهام لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە یانەی مانچێستەر یونایتد دەرکەوت و بووە ئەفسانەیەکی گەورەی تۆپی پێ و ماوەی چەندین ساڵیش وەکو نوێنەری یونسێف لەجیهان کاری کردوە،ماوەیەکیش وەکو یاریدەدەر و هاوکاری شا چارلس بووە،یەکێک بووە لەهۆکارە گرنگەکانی بەرەوپێش بردنی وەرزش لە بەریتانیا بەتایبەت یاریە ئۆڵۆمپیەکان.
جگە لە داڤید بێکهام خێزانی یاریزانەکەش نازناوی “لەیدی بێکهام”ـی پێدرا و بێکهام ئێستا بۆتە ناوێکی گەورەتر لەجیهان و لەهەندێک کاتدا وەک بەشێک لە خێزانی شاهانەی بەریتانیا سەیر دەکرێت بەهۆی ئەو نزیکیەی لەوانەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

