وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕایگەیاند کە بەشەخۆراکی مانگانهى نزیکەی نیو ملیۆن سوودمەند لە سەرانسەری عێراقدا ڕاگیراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆسەی بهئهلیكترۆنیكردنى گشتگیر کە وەزارەت لە چوارچێوەی گۆڕانکاری بەرەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ئەنجامی دەدات.
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی فەرمی وەزارەت لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی، ڕایگەیاند: بڕیارەکە ژمارەیەک لەو چینانەی گرتووەتەوە کە مەرجەکانی گرتنەوە بە پشتگیرییاندا نایانگرێتهوه، لەوانە گەشتیاران و نەناسراوەکان و خاوەن داھاتی بەرز و خاوەن کۆمپانیاکان، ڕوونیشی کردەوە کە ئەم ھەنگاوە دوای وردبینی گشتگیر بۆ داتاکان لە چوارچێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی نوێدا ھاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەت دوای پرۆسەی نوێکردنەوە ژمارەیەک خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی نوێی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگانهى ڕاگەیاندووە.
ههروهها باسى لهوهش كرد کە وەزارەت بەم زووانە دەرفەتی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی لابردنی ڕاگرتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فەرمییەوە دەڕەخسێنێت، هاوپێچ لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانەی کە شایستەیی پشتگیری دەسەلمێنن، تا لەلایەن تیمە تەکنیکییە تایبەتمەندەکانەوە وردبینییان بۆ بکرێت پێش ئەوەی بەشەخۆراکەکە دووبارە کارا بکرێتەوە.
جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە ئامانج لێی بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە دابەشکردنی پێداویستییەکانی بەشەخۆراکی مانگانه و دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی بە خاوهنه ڕاستەقینەکانی.

