چالاكوانێكی سیاسی شاری كۆیه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌شاری كۆیه خه‌ڵك بیروبۆچونی گۆراوه پشتیوانی له پارتی تادێت زیاتر ده‌بێت، چونكه خه‌ڵكی كۆیه چه‌ند ساڵه له‌لایه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵاته‌وه فه‌رامۆش كراوه كه‌چی ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌و شاره ده‌دات و خه‌ڵك راستیەکان ده‌بینێت.
شێخ حه‌سه‌ن كۆیی، بۆ زاگرۆس گوتی: “خه‌ڵكی كۆیه روو له پارتی ده‌كه‌ن، تادێت ئاستی جه‌ماوه‌ر و پشتیوانی له پارتی له كۆیه بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی زیاتر ده‌بێت، ئه‌م جاره لیستی پارتی له كۆیه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ده‌بێت سوپرایزی ده‌بێت، چونكه خه‌ڵك له راستیەکان تێگه‌یشتووه ده‌زانێت كێ خزمه‌تیان ده‌كات و كێش ئازاریان ده‌دات و چه‌ند ساڵه هێزی ده‌سه‌ڵاتی له كۆیه نه‌یتوانیووه خزمه‌تی شاره‌كه بكات، چیتر كۆییه‌كان نایانه‌وێت به‌كاریان بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شاره‌كه‌شیان ساڵ له‌دوای ساڵ به‌ره‌و دواوه بچێت خه‌ڵكی كۆیه ده‌یانه‌وێت رێگری نه‌كرێت له حكوومه‌ت و خزمه‌تی شاره‌كه بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: چه‌ند ساڵه به چه‌واشەکاری و درۆ ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن، به‌ڵام ئێستا بۆیان ناچێته سه‌ر خه‌ڵك په‌یامی پارتی بۆ روون بوه‌ته‌وه و راستی په‌یامی پارتی گه‌یشتوه‌ته‌وه كۆییه‌كان، بۆیه پارتی وه‌ك خه‌ڵكی دیكه كۆیه به‌كارناهێنێت بۆ وێرانكردن و پارتی ده‌یه‌وێت كۆیه ببێته شارێكی نمونه‌یی پێشكه‌وتوو.
راشی گه‌یاند: خه‌ڵكی كۆیه زۆر هێزی سیاسیان تاقیكرده‌وه ده‌ركه‌وت هیچیان له‌به‌رنامه نییه و نه‌یان توانیووه جگه له هاش و هوش هیچ بكه‌ن، بۆیه ئێستا كۆییه‌كان ده‌یانه‌وێت گۆرانكاری بكرێت و پارتی بكرێته هێزی یه‌كه‌م و متمانه پێكراو.

