لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ هەستا بە کڕینی سێ ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردن (Platform) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان کە توانای گەیشتنی بە بەرزیی 100 مەتر هەیە ،بەخۆشحاڵیەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر کڕدراوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر دەکرێت.





