zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

 

سەرجەم خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەى 2025.11.11، لە ماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى، کە مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگبدات، بڕیارماندا گشت کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى ( 2 کاتژمێر ) مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان بۆ ئەوەی لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداری بكەن لەو پڕۆسە دیموکراتییە و دەنگی خۆیان بدەن،  کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیاکانیش ئاگادار دەکەینەوە، هەر خاوەن کار و کۆمپانیاییەکی كەرتی تایبەت ڕێگری كرد ، یاخود ڕێگەی پێنەدان بچن بۆ دەنگدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن، عەقید نیهاد( 07504469129 ).

 

ئومێد خۆشناو

سەرۆکی لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێڕ

2025.11.10

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا دۆزینەوەی تەرمی سەرجەم قوربانیانی فڕۆکەکانی ڕاگەیاند

سەڵاح

گەشتوگوزاری عێراق: هەوڵ دەدەین تا ساڵی ٢٠٣٥ ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینه ١٠ ملیۆن

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی

سەڵاح