zagros news agency

شه‌پۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقە هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

شەپۆلی بارانبارینەکە لە شەوی شەممە، ڕێکەوتی 2025/11/14 دەست پێدەکات و تاکوو ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 2025/11/16 بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ئاماژە بەوە دەدات، شەپۆلەکە سەرەتا بە نمەباران دەست پێدەکات، دواتر کاریگەریی زیاد دەبێت، بەجۆرێک هەندێکجار هەورەتریشقە و بارانی لەگەڵدا دەبێت.

ئەگەری بڕێکی کەم لە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەیە.

 

هەروەها ئاماژەی بە کات و بڕی دابارینەکە، بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

– هەولێر 25 – 30 ملم

– سلێمانی 35 – 40 ملم

– دهۆک 40 – 50 ملم

– کەرکووک 50 – 55 ملم

– هەڵەبجە 15 – 20 ملم

– گەرمیان 30 – 40 ملم

– زاخۆ 60 – 70 ملم

– سۆران 50 – 60 ملم

– ڕاپەڕین 60 – 70 ملم

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

یاسین

پارێزگاری تاران دەڵێت چڕیی دانیشتوان لە تاران ١٩ ئەوەندەی هەموو ئێرانه

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح