zagros news agency

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی وێستگەی پاككردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنێت

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ی ١١ی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەم پرۆژەیە لە دوو قۆناغ پێك دێت، قۆناغی یەكەمیان لە لایەن ئاژانسی (جایكا)ی ژاپۆنییەوە جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی دووەمیشیان كە ئەمڕۆ بەردی بناغەی دادەنرێت، لە لایەن كۆمپانیای (ئاوزان)ی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێ.

ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە گەورەترین پرۆژەكانی ژێرخانی ژینگەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە بە گوژمەی ٥٧٩ ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر رووبەری ٢٠٥ دۆنم زەوی لە رۆژئاوای شاری هەولێر دروست دەكرێ كە توانای پاككردنەوەی ٨٤٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی قورسی لە رۆژێكدا هەیە.

ئەم پرۆژەیە رێگریی لە تێكەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ لەگەڵ سەرچاوە ئاوییە سرووشتیەكان دەكات و ئاوی ژێرزەوی لە پیسبوون دەپارێزێت، هەروەها مەترسیی نەخۆشییە گواستراوەكان كەم دەكاتەوە و پشتگیریی لە كشتوكاڵێكی پاكتر دەكات و لەگەڵ ستانداردە ژینگەییە نێودەوڵەتییەكان دەگونجێت، بۆیە رۆڵی دەبێت لە بونیادنانی هەولێرێكی پاكتر و تەندروستتر و گەشەسەندووتر بۆ نەوەكانی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

ئافرەتێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت

دڵشاد

‎ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدا: گەشت بۆ عێراق و ئەم 20 وڵاتە مەکەن

گوران