“فابریس بلانش”، شرۆڤەکاری فەرەنسی و شارەزای کاروباری خۆرهەڵاتی ناوین لە گفتوگۆیەک لەگەڵ هەفتەنامەی “ئێکسپرێس” هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسۆلخانەی ئێران لە دیمەشق وەک وەرچەرخانێکی گرینگ لە بەرەوڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران لێکداوەتەوە.
ئەم شرۆڤەکارە فەرەنسیە دەڵێت: ئیسرائیل بەم هێرشەی پێشانی دەستەڵاتی ئێرانی دا سوپای پاسدارانی ئێران لەمەودوا تەنانەت لە نێو باڵیۆزخانەکانیش ناپارێزرێت.
ئەم شرۆڤەکارە فەرەنسیە پێی وایە هەتا ئێستا بنکە و بارەگای ئێران و کۆگای چەک و تەقەمەنیی حزبوڵڵای لە نزیک دیمەشق بۆمباباران دەکرد، بەڵام بە بۆمبابارانی کۆنسۆلخانەی ئێران و کوشتنی فەرماندەکانی سوپای قودس لە سووریا و لوبنان، ئیسرائل هوشداریی جدیی دایە ئێران و بەشار ئەسەد.
ئەم شرۆڤەکارە هەروەها دەڵێت ئیسرائیل دەیهەوێت وا پێشان بدات جەنگی غەززە زۆر بەگژداچوونەوەی ڕیکخراوی حەماس فراوانترە.