zagros news agency

هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سووریا کەم بوونەتەوە

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی (ئۆچا) ڕایگەیاند، پێداویستییەکانی مرۆیی لە باشووری سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بوونە، لە کاتێکدا هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی کەمیی بودجەوە بە ڕێژەی 70% کەم بوونەتەوە.
ئۆچا ڕایگەیاند، ژمارەی سوودمەندان لە هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگاکانی سوێدا و دەرعا و گوندەکانی دەوروبەری دیمەشق لە مانگی تەممووزدا بە ڕێژەی 70% بە بەراورد بە مانگی ئەیلوول کەم بووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێداویستییەکانی خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بوونە.
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی بەردەوامە لە دابینکردنی 400 تۆن ئارد هەفتانە بۆ ناوچەکە. هەروەها یونیسێف هاوکاریی لە نوژەنکردنەوەی قوتابخانەکان لە سوێدادا کردووە. جگە لەوانە، 78 هەزار لیتر سووتەمەنییش گەیشتووەتە دەرعا و سوێدا بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان.
سووریا لە دوای ساڵی ٢٠١١وە ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی درێژخایەن بووەتەوە کە بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە سەدان هەزار کەس کوژراون و ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوونە. کەمیی بودجە و نەبوونی پشتیوانیی دارایی پێویست بۆ ڕێکخراوە مرۆییەکان، ئاستەنگێکی گەورەیە لە بەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان بەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری، بە بەهای ( 10 ملیۆن دۆلار ) ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ واژۆ كرا

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

یاسین