zagros news agency

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـ11-2025، بڵاوی کردەوە، بەهۆی درووست بوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، کەوا دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە مەبەستییانە ئەمڕۆ لە دەروازەکەمان گەشت بکەن، ڕێگاکە نەبڕن، چونکە کاتی کردنەوەی دەروازە نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری داخرانی دەروازە، ڕوودانی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، ئەگەرنا دیوی زێت هیچ کێشەی نییە، هەوڵەکانیش بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ڕاشیگەیاند، هەرکات کێشەکە چارەسەرکرا، لە کرانەوەی دەروازەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: پیلانێگریه‌كی دیكه‌ له‌ ئارادایه‌ و فراكسیۆنی پارتیش هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشكرایه‌

دڵشاد

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەورووپا بەردەوامە

سەڵاح

بانکی جیهانی: بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلاری پێویستە

یاسین