ئەمرۆ سێشەممە نرخەکانی نەوت زیاتر دابەزین ،و یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 28 سەنت دابەزی و بە 63 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 26 سەنت دابەزی و بە 59 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەندەری ( نۆڤۆرۆسیک) کە بەهۆی هێرشی درۆنی ئۆکراینا پەکی کەوتبوو لە دوێنێوە دەستیپێکردووەتەوە.
رۆژانە نزیکەی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی رووسیا لەو بەندەرەوە بەندەرەکانی نزیکی، هەناردە دەکرێت.
بازرگانانی نەوت چاوەڕوان دەکەن بزانن کاریگەری سزاکانی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیای رووسنەفت و لوک ئۆیل لەسەر نرخەکانی نەوت چۆن رەنگدەداتەوە.

