کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ رایگەیاند ژمارەی تانەکان لە ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی ٨٠٠ تانە.
جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “ژمارەی تانەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠٠ تانە.”
راشیگەیاند: “پێشکەشکردنی تانەکان ئەمڕۆ تەواو دەبێت و هەندێک لە نووسینگەکان هێشتا بەردەوامن لە ناردنی تانەکان.”
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دووشەممەی رابردوو (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی لە دەنگدانی گشتی و تایبەت راگەیاند، هەروەها رایگەیاند دەرگای تانەلێدان لە ئەنجامەکان بۆ ٣ رۆژ کراوە دەبێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی دێت.

