zagros news agency

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق: تۆڕێکی بەرگریی گشتگیرمان بە درێژایی تەواوی سنوور تەواو کردووە

 

 

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور تەواوکردنی تۆڕێکی بەرگریی یەکگرتوو لەسەر شریتە سنوورییەکانی سەرانسەری عێراق راگەیاند.

 

فەرماندەییەکە رایگەیاند: “کارەکانی دروستکردنی قایمکارییەکان لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە ساڵی 2022ـەوە دەستی پێکردووە، بە درێژایی شریتێکی سنووری کە درێژییەکەی زیاترە لە 618 کیلۆمەتر. نزیکەی 350 کیلۆمەتر لە دیواری کۆنکریتی تا ئێستا تەواو کراوە، لەکاتێکدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ داخستنی هەموو کەلێنە ماوەکان بۆ رێگری لە دزەکردن و قاچاخچێتی.”

 

روونیشی کردەوه: “دیوارە کۆنکریتییەکە بە سیستەمێکی فرەڕێگریکردنەوە پشتیوانی دەکرێت، کە ئەمانە دەگرێتەوە:

خەندەقێک بە پانی 3 مەتر و قووڵی 3 مەتر

سەنگەرێک بە بەرزیی 3 مەتر

مینڕێژ کردن

پەرژینێکی (BRC) کانزایی

سەرباری ئەمانە، تاوەرەکانی چاودێری کە کیلۆمەترێک لە یەکترەوە دوورن و بە کامێرای گەرمی پێشکەوتوو ئامادەکراون کە بە سیستەمێکی چاودێریی ناوەندییەوە بەستراونەتەوە.

 

روونی کردەوە کە “قایمکردنی سنوور تەنها پشت بە شوورای کۆنکریتی نابەستێت، بەڵکو تۆڕێکی بەرگریی تەواو لەخۆدەگرێت کە خەندەق، تەلەبەند و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەگرێتەوە، جگە لە بەکارهێنانی کامێرای گەرمی زۆر ورد و ئامێری چاودێریی شەو و رۆژ کە بە درێژایی کات کاردەکەن.”

روونی کردەوە کە “قایمکارییەکان لەسەر سنوورەکانی ئێران، ئوردن، سعودیە، کوەیت و تورکیاش جێبەجێ دەکرێن، بەڵام بە پلەی جیاواز بەپێی هەڕەشە ئەمنییەکان لە هەموو ناوچەیەک.”

 

ئاشکراشی کرد: گرێبەست لەگەڵ دەستەی پیشەسازیی سەربازی بۆ کڕینی زیاتر لە درۆنی دوورمەودا کە دەگاتە 80 کیلۆمەتر کراوه کە دابەشکراون بەسەر هەموو کەرتی سنوورەکان.”

گوتی: سیستەمەکه ئێستا 975 کامێرای گەرمی لەخۆدەگرن کە پەخشیان راستەوخۆ بە سەنتەرە سەرەکییەکەوە بەستراوەتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

شاندێکی سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد

سەڵاح

لە دهۆک 277 هەلی کار رادەگەیێنرێت

یاسین