عێراقییەکان لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەپێی داتای بڵاوکراوەی “ئینفۆکس”، پلەی یەکەمیان هەیه لەنێو ئەو بیانییانەی زۆرترین کڕیارانی خانووبەرەن لە ئوردن.
داتاکان ئەوەیان خستەڕوو کە عێراقییەکان 448 یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی بایەخدانی زۆری ئەوانە بە بازاڕی خانووبەرەی ئوردنی.
لە پلەی دووەمدا سعودییەکان هاتوون بە کڕینی 325 یەکەی خانووبەرە
سوورییەکان لە پلەی سێیەمدان بە ژمارەی 196 یەکەی خانووبەرە.
ئەمریکا لە پلەی چوارەمدا دێت بە کڕینی 143 یەکەی خانووبەرە.
ئەم ژمارانە جۆرایەتییەکی ئاشکرا لە جووڵەی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە شانشینی ئوردن دەردەخەن، لەکاتێکدا بازاڕی ئوردن بەردەوامە لە سەرنجڕاکێشی بۆ دانیشتووان و بیانییەکان بە هەمان شێوە.

