zagros news agency

ئێران… بەهۆی ئۆتۆمبێلی بێ‌کوالیتیی ناوخۆییەوە ساڵانە ٢٠ هەزار هاووڵاتی دەبنە قوربانی

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی ئۆتۆمبێلی بێ‌کوالیتیی ناوخۆییەوە ساڵانە ٢٠ هەزار هاووڵاتی دەبنە قوربانی.

دکتۆر عەلیڕەزا ڕەئیسی جەختی لەوە کردەوە، بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ‌کوالیتی، گیانی هەزاران کەسیان خستووەتە مەترسییەوە؛ هاوکات ئۆتۆمبێلە ناوخۆییەکان بەنزینی زۆر دەسووتێنن و بەوەش گوشاریان خستووەتە سەر ئابووریی بنەماڵەکان. هەروەها گوتی: “هەرچەند لەناو ئەم وڵاتەدا هیچ کەسێک توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخەی نییە، بەڵام چاکسازی لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری مانسیتی و پێشەنگی خولەکە

یاسین

کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە: دیداری ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کورت و نافەرمی دەبێت

سەڵاح

ئەندامێکی په‌له‌مانی عێراق: ترلیۆنێك و 900 ملیار دیناری فرۆشی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت دیار نییه‌

سەڵاح