zagros news agency

عێراق.. بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل رێكار و رێسای نوێ جێبەجێ دەكرێت

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل رێكار و رێسای نوێ جێبەجێ دەكرێت.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی حكوومەتی عێراقی راگەیاندووە، “ئەو رێسا و رێكارانەی پێشنیارمان كردووە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران”.

گوتیشی، “رێساكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت و چاوەڕوانی ئەوە دەكەین رەزامەندی لەسەر بدەن و بچێتە واری جێبەجێكردنەوە”.

جەختی كردەوە: “وەزارەتی بازرگانی بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حكوومییە پەیوەندیدارەكانی دیكەدا كار دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی گواستنەوە و قەرەباڵغی و كۆنتڕۆڵكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل”.

گوتەبێژی بازرگانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو: “رێسا نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل مەبەست لێی رێكخستنی جۆری ئۆتۆمبێلەكان و تایبەتمەندییەكانی و ئەو لایەنانەیە كە هاوردەی دەكەن”.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندان، لە عێراقدا نزیكەی هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە و ساڵانەش بە سەدان هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

سەڵاح

گواردیۆلا هەموو شتێکی درکاند

یاسین