مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری عێراق له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان که لەلایەن ئەجێندای بیانیی دوژمنکارانەوە هان دراون، دوێنێ هێرشێکیان کردە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر .”
ساڤایا دەڵێت: “پێویستە حکوومەتی عێراق ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە بەرپرسیارن لەم هێرشە و رادەستی دادگایان بکات. با ئەمە بەڕوونی رابگەیەندرێت. شوێنێک نییە بۆ گرووپە چەکدارەکانی لەم جۆرە لە عێراقێکی خاوەن سەروەریی. ئەمریکا بەتەواوی پشتگیری لەم هەوڵانە دەکات. بەدوای هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی و پشتگیریکاریدا دەگەڕێین و ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەین.”
ئاماژەی بەوەش دا: “ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتگیری لە کوردستانێکی بەهێز لە ناو عێراقێکی سەقامگیردا دەکات. هانی بەغدا و هەولێر دەدەین کە هاوکاریی ئەمنیی خۆیان قووڵتر بکەنەوە و لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری و وزە.”
دەشڵێت: ئەمریکا دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی عێراق لە بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و بنیاتنانی هێزە نیشتمانییەکانی. پێکەوە، بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق، بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی، و دڵنیابوون لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هەموو هاووڵاتیانی.”

