zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان

 

وەزارەتی کارەبا سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا. ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتی کارەبا، شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشتگا و کارگەکان، چونکە گەورەترین ئامانجمان سەلامەتی و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی خۆمانە. لە حاڵەتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێش، بەزووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەرانی کۆنگرەی CHP داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکانی شارەکان دەکەن

یاسین

شێخ نیاز نەقشبەندی: تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەکرێت

سەڵاح

ناڕەزایەتییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بەردەوامن

یاسین