لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش یاریەکەیان لەبەرامبەر یانەی جیرۆنا لەلالیگا چەند لێدوانێکی بۆڕاگەیاندنەکاندا و باسی ئاستی تیپەکەی کرد و مژدەی گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی تیپەکەیدا بۆ یاریەکەی بەرامبەر جیرۆنا.
ئەڵۆنسۆ دەربارەی ئاستی تیپەکەی وتی؛ خشتەی یاریەکان زۆر قەڵەباڵغە و ئێمە لە یاریەکەی ئەسینا ماندوو بووین وە ئەوەش باش دەزانم تیپەکەمان هێشتا لەهێڵی بەرگری کێشەی هەیە،بەڵام لەگەڵ هاتنەوەی مێلیتا و ڕۆدیگیێر دەمانەوێت ئەو ئاڵۆزیانە چارە بکەین
هێشتا هاوسن چاک نەبۆتەوە و هیوادارم ئاڕنۆڵد بەتەواوی ئامادە بێت.
دەربارەی ڤینیسیۆس چابی وتی؛ پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ ئەودا هەیە و تیپەکەمان ئێستا زۆر یەکگرتووە،زۆر بەداخەوەم لەیاری ڕابردوودا ڤینیسیۆس نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ مباپێ لێکتـێـگەیشتنی زۆر باشیان هەیە هیوادارم لەیاریەکانی داهاتوودا دەریبـخەن ئەوان چۆن دوانەیەکی تۆکمەن.
“سەرکار ڕێبوار”

