zagros news agency

شەش کەس کێبڕکێی پۆستی سەرۆک پەرلەمان دەکەن و ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بەردەوامە

 

لەکاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگیی عەرەبە شیعەکان بەدوای (بەربژێری سوپەر)دا دەگەڕێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەنێو پازدە ناودا، هاوپەیمانیی سەروەریی عەرەبە سوننەکانیش شەش ناوی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی نوێ دیاریکردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزیی سیاسی و ململانێی توند لەسەر پۆستە باڵاکان

هاوكات لە هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ دانوستان لەنێوان پارتی و یەكێتی دەستپێبكات و لەو چوارچێوەشدا كورد دەبێت پۆستی سەركۆمار یەكلا بكاتەوە كە بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەهۆی زۆریی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی ئەو پۆستە بە هەموو پێوەرێك بە حەقەبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان دەزانرێت.

دانوستانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکی گەورە بووەتەوە لە یەکلاییکردنەوەی بەربژێری سەرۆکوەزیران.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لیژنەکانی چوارچێوەکە کار لەسەر کورتکردنەوەی لیستەکە دەکەن بۆ تەنیا سێ بەربژێر کە یەکێکیان بە (بەربژێری سوپەر) ناودەبرێت. بەڵام ململانێی ڕاستەقینە لەنێوان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا قەتیس بووە. چوارچێوەکە چاوەڕێی ئاماژەی ڕوونتری ئەمریکایە سەبارەت بە سیاسەتی داهاتووی لە عێراق. لەم نێوەندەدا، مارک ساڤایا، نێردراوی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، بەتوندی جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق لەبەردەم هەلێکی مێژوویی دایە بۆ کۆتاییهێنان بە پشێوی، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ بەهێزبوونی دەوڵەت، چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە.

لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی سەروەریی عەرەبە سوننەکان، کە ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی بە مەرجەعی سەرەکیی خۆی دەزانێت، شەش ناوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی نوێ دیاریکردووە. ئەم ناوانە بریتین لە محەمەد حەلبووسی، سابت عەباسی، سالم عیساوی، مەحموود قەیسی، محەمەد تەمیم و موسەننا سامەڕائی.

ئەندامێکی هاوپەیمانیی سەروەری ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی بەربژێری کۆتایی بە تێڕوانینێکی ستراتیژی و سازان دەبێت، بە مەرجی ئەوەی کەسایەتییەکە سەرکردە بێت، پەیوەندیی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان هەبێت و جێی قبووڵ بێت. ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێککەوتن لەسەر یەک بەربژێر بکرێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە، بەڵام ئەگەری بوونی زیاتر لە یەک بەربژێریش هەر کراوەیە، ئەگەر سازانی کۆتایی بەدەست نەهێنرێت. بەم شێوەیە، پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت و یەکلاییکردنەوەی پۆستە باڵاکان لە عێراقدا لەنێوان ململانێی ناوخۆیی و کاریگەریی دەرەکیدا، لە قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلیساندرۆ باستۆنی بردنەوە لە بەرشلۆنە کاریکی زۆر قورس دەبێت

یاسین

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

سەڵاح

ئەیاد حاجی نامیق: كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م

یاسین