zagros news agency

بەپەلە..بەیاننامەیەک لە پەرلەمانتارانی کریستیانەوە

 

پاش ئەوەى نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی چەند گۆڕێکی کریستیانەکان لە قەزای کۆیە بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە.”

 

ڕامی نووری سیاوش و د. جەیمس حەسدو هیدۆ، پەرلەمانتارانی مەسیحیی پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند: کریستیانەکان لە کلدانی سریانی ئاشووری و ئەرمەنەکان، بەشێکی گرنگن لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەم دەستدرێژییە بە ئاراستەکراو دژی هەموو پێکهاتەکان هەژمار دەکەین بەبێ جیاوازی، بەتایبەتی دژی هەر کەسێک کە باوەڕی بە فرەیی و پێکەوەژیانی هاوبەش هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەیەک کە مێژوویەکی دوورودرێژی لە پێکەوەژیان و تەبایی هەیە وەک کۆیە و هێما و کەسایەتی و شەهیدەکانیان بەڵگەیەکی زیندوون لەسەر قسەکانمان.

 

دەشڵێن: دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی، کە لایەنە ئەمنییەکانی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە ڕووداوەکە و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا، هەروەها بڕیارەکەی بەڕێزیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی گۆڕستانەکە و نۆژەنکردنەوەی بەرز دەنرخێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

ئاستی هەناردەی مافووری دستچنی ئێران لە ماوەی ٧ساڵدا ١٠ هێندە دابەزیوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین