ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی گوندی هه‌رمۆته كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كێڵی به‌شێك له كریستیانه‌كان شێوێنرابوو هاته ده‌نگ و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و كاره جێگای قبڵكردن نییه.
ناوبراو بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له كوردستان هه‌یه به‌ئاسانی و له‌خۆرا به‌ده‌ست نه‌هاتووه ده‌رئه‌نجامی قبوڵكردنی یه‌كتربووه و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ناوچه‌كه كه پێكهاته‌كان پێكه‌وه له كوردستان ده‌ژین.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی دژی هەر کەس و لایەنێک دەوەستێتەوە، کە کار بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بکات.
3ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە گوندی هەرمۆتەی سەر بە قەزای کۆیە، هێرش کرایە سەر گۆڕستانی کریستیانەکان و چەند گۆڕێک شێوێنران.

