ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بەغدا

 

لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق گەڕاوەتەوە بارەگای سەرەكی خۆی لە بەغدا.

ئەمرۆ پێنجشەممە 11/4/2024، لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لە راگەیەنراوێكیدا، رایگەیاندووە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەڕاوەتەوە بەغدا.

بەگوێرەی ئەوەی لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوێنێ شەو، لویس ساكۆ، گەڕاتەوە بەغدا، نوێنەری سەرۆك وەزیران لە پێشوازی بووە.

هاوكات گەڕانەوەی پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی سوودانی بۆ ئەمریكا، لە 15 مانگەدا.

ئەمریكا لە رێی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیدا، نیگەرانی خۆی لە بڕیاری كشانەوەی مەرسوومی سەرۆكایەتیی كۆمار لەلایەن لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، تایبەت بە دامەزراندنی كاردیناڵ لویس ساكۆ دەربڕی، گوتی: “ئەوەی كراوە لێدانە لە ئازادی ئایینی.”

بڕیارە 15 نیسان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەسەر بانگێشتی فەرمی جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا سەردانی ئەمریكا بكات، هەر بۆیە ئێستا لە هەوڵی خاوكردنەوەی گرژییەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی هەولێر و بەغدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات

سەڵاح

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى قوربان

یاسین